نرخی فه‌ریزه‌ی حه‌ج بۆئه‌مساڵ دیار ده‌كرێت

12/02/2019 - 15:16 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

وته‌بێژی ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومره‌ی عێراقی ئاشكرای ده‌كات ، بۆ وه‌رزی ئه‌مساڵی حه‌ج ، نرخی حه‌ج كردنیان كه‌م كردۆته‌وه‌ .

 له‌ راگه‌یاندراوێكدا حه‌سه‌ن كه‌نانی وته‌بێژی ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عه‌مره‌ی عێراقی ئاشكرای كردوه‌، ده‌سته‌كه‌یان هه‌وڵێكی زۆری داوه‌ بۆئه‌وه‌ی تێچووی حه‌ج ئه‌مساڵ كه‌م بكرێته‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی تیروپشك بۆناوی حاجیان كرا.

  وه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌،  له‌داهاتی حه‌ج به‌شێك له‌لایه‌نی دارایی بۆپاڵپشتی حاجیان دیاری كراوه‌.

 كه‌نانی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌ ، بۆئه‌مساڵ تێووی حه‌ج به‌ فرۆكه‌ (4) ملیۆن و (850) هه‌زار دیناره‌، وه‌ تێچووی حه‌ج به‌ وشكانی (3) ملیۆن و (700) هه‌زار دیناره‌ .

 جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ تێچووی حه‌ج له‌ساووی رابردوو به‌فرۆكه‌ (4) ملیۆن و (950)هه‌زار دینار بوه‌ و به‌وشكانی (3) ملیۆن و (950) هه‌زار دینار بووه‌ .

 ن.ش