نه‌مسا بولبولێك دیپۆرتی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه‌

12/02/2019 - 15:47 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 دوای ئه‌وه‌ی بولبولێكی خورمایی ده‌چێته‌ ناو فرۆكه‌یه‌ك كه ‌له‌ فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر گه‌شتی ده‌كرد به‌ره‌و نه‌مسا،  به‌رپرسیانی رۆكه‌خانه‌كه‌  ئاماده‌نه‌وون‌ بولبوله‌كه‌ ئازاد بكه‌ن له‌ نه‌مسا راسته‌خۆ به‌ هه‌مان فرۆكه‌  دیپرۆتی هه‌رێمی كوردستانی ده‌كه‌نه‌وه‌.

كارگێری فرۆكه‌خانه‌ی ڤییه‌نا به‌ نامه‌یه‌كی ئه‌لیكتۆرنی ئاگاداری  كارگێری فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر ده‌كه‌نه‌وه‌ به‌وه‌ی بڕیاریان داوه‌ به‌ "دیپۆرتكردنه‌وه‌ی بولبوله‌كه‌" بۆ هه‌ولێر به‌ هه‌مان ئه‌و فرۆكه‌ی كه‌هاتووه‌.

لای خۆیانه‌وه‌ به‌رپرسانی فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر ئه‌و روداوه‌ به‌ كارێكی سروشی ده‌زانن به‌هۆی ئه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌ سه‌ر‌ی كراوه‌یه‌ و داخراو نییه‌.

شایه‌نی باسه‌ تیمی پزیسكی بولبوله‌كه‌یان وه‌رگرتۆته‌وه‌ و دواتر ئازدی ده‌كه‌ن.

 

ر.ق