رێبوار تاڵەبانی بانگهێشتی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی ده‌كات بۆ كووبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك

12/02/2019 - 17:01 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

رێبوار تاڵەبانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌ فه‌رمی داوا له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی ده‌كات بۆ كۆبوونه‌وه‌.

به‌ پێی نوسراوێك كه‌وێنه‌یه‌كی‌ ده‌ست "كودیو" كه‌وتووه‌ رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، كاتی كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك راده‌گه‌یه‌نێت .

لە کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکدا كه‌ بریاره‌ رۆژی دووشەممە 18-2-2019 كاتژمێر 10ی به‌یانی ببیه‌سترێت تاوتوێی "رەوشی ئەمنی و و ئیداره‌ی ئێستای پارێزگاكه‌ " ده‌كرێت.

 

ر.ق