ئەمینداری گشتی یەكگرتوو : خزمەتكردنی مرۆڤەكان پێویستی بە موزایەدە نیە

12/02/2019 - 19:09 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەمیانەی بەسەركردنەوەی رابیتەی ئیسلامی كورد لەگەڵ پێزانین و هیوای بەردەوامی بۆ ئەو رێكخراوە خێرخوازییە رایگەیاند، خزمەتكردنی مرۆڤەكان پێویستی بە موزایەدە نیەو ئەركی هەموانە.

ئێوارەی ئەمرۆ لە شاری سلێمانی (م. سەڵاحەددین موحەمەد بەهائەددین) ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان سەردانی رێكخراوی رابیتەی ئیسلامی كوردی كردو لەگەڵ دەستەی باڵای رێكخراوەكە كۆبوویەوە.

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو لەگەڵ دەربرینی پێزانین و بەرزنرخاندی ئەو رێكخراوە خێرخوازییە جەختی لەوەكردەوە كە خزمەتكردن بە مرۆڤایەتی كارێكی ئاینی و ئینسانییە پێویستی بە موزایەدە نیە.

لەبەشێكی تر وتەكانیدا (م. سەڵاحەددین موحەمەد بەهائەددین) رایگەیاند، رابیتەی ئیسلامی كورد لەماوەی (30) ساڵی رابردوودا فریاد رەسێكی گەورەی هەژاران و نەداران بوەو بێبەرامبەر خزمەتێكی گەورەی كردووە.

هەر لەمیانەی بەسەركردنەوەكانی ئەمینداری گشتی یەكگرتوو سەردانی رێكخراوی (ئیقرەئی) ی كردو لەگەڵ دەستەی بەرێوەبەرانی رێكخراوەكە كۆبوویەوە وێرای دەست خۆشی و بەرزنرخاندنی كاری رێكخراوەكە هیوای بەردەوامی بۆ خواستن لەكارەكانیاندا.

جێگای ئاماژە بۆكردنە رێكخراوی (ئیقرەئـ) بۆ زانستە قورئانیەكان زیاتر لە (6000) هەزار قوتابی هەیەو خزمەتێكی بەرچاوی لەو بوارەدا هەیە.