مووچەی فەرمانبەران و پارەی جوتیاران خەرج دەكرێت

12/02/2019 - 20:06 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

پەرلەمانتارێكی پارتی لە پەرلەمانی عیراق، دوایین پەرەسەندن لەبارەی مافی دارایی جوتیارانی كوردستان، كە لەسەر حكومەتی فیدڕاڵ ماوە و پشكی بودجەی هەرێم و مووچەی فەرمانبەران، ئاشكرا دەكات.

ناسر هەركی، پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عیراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا، كە میدیا عیراقیەكان بڵاویانكردۆتەوە ڕایگەیاندووە، “لە دوێنێ‌ دوو شەممەوە، یاسای بودجە چۆتە بواری جێبەجێكردنەوە و هیچ ئاستەنگێكیش لەبەردەم یاساكەدا نییە”.

بە وتەی هەركی، “وەزارەتی دارایی عیراق داوای لە هەموو پارێزگاكان كردووە بە هەرێمی كوردستانیشەوە، سەردانی وەزارەتەكە بكەن بۆ وەرگرتنی پشكی خۆیان لە بودجەی ساڵی 2019ی فیدڕاڵی”.

سەبارەت بە پاشماوەی مافی درایی جوتیارانی كوردستانیش، كە لەسەر حكومەتی فیدڕاڵە، پەرلەمانتارەكەی پارتی دەڵێت: “هەوڵەكان بەردەوامن لەو بارەیەوە، هەموو پاشماوەی مافە داراییەكانی جوتیارانی كوردستانیش، كە لای حكومەتی فیدراڵە، خەرج دەكرێت”.