یەكێتی ڕونكردنەوەیەكی لەسەر پۆستی وەزیری داد بڵاوكردەوە

14/02/2019 - 12:18 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

مەكتەبی سیاسی یەكێتی ڕونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوەو ڕایگەیاند: باسی دیاریكردن ‌و گۆڕینی كاندیدی یەكێتی بۆ پۆستی وەزیری داد لە حكومەتی عێراق نەكراوە، چونكە یەكلانەبوونەوەی وەزیری داد هۆكارەكەی سیاسیە‌و پەیوەندی بە كاندیدەوە نیە.

 

دەقی رونكردنەوەكە...

سەبارەت بە پۆستی وەزیری داد لە حكومەتی عێراق، لە دوا كۆبونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە (13/2/2019)، باسی دیاریكردن‌و گۆڕینی كاندیدی یەكێتی بۆ ئەو پۆستە نەكراوە، چونكە یەكلانەبوونەوەی وەزیری داد هۆكارەكەی سیاسیە‌و پەیوەندی بە كاندیدەوە نیە.

هەروەها دیاریكردنی كاندیدەكان بۆ پۆستە باڵاكان لەبەغدا و حكومەتی هەرێم لە پشكی یەكێتی، ئەنجومەنی سەركردایەتی بڕیاری لەسەر ئەدات.

راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

 

 

س ب