حكومەتی هەرێم بڕیارێكی نوێی بۆ خاوەن تەكسیەكان ڕاگەیاند

14/02/2019 - 12:42 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی



بەڕێوەبەری ھاتوچۆی پارێزگای ھەولێر ڕایدەگەیەنێت: بڕیاری ڕێكخستنەوەی كاری تەكسی لەهەرێم جێەبەجێ دەكرێت و خاوەن تەكسیەكان دەتوانن ئۆتۆمبێلەكانیان بگۆڕن بە تایبەت.

 

لیوا ھێرش ئەحمەد بەڕێوەبەری ھاتوچۆی پارێزگای ھەولێر، بە ماڵپەڕی پارتی راگەیاند:" مەبەستی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە دەركردنی ھەندێ بڕیار بۆ رێكخستنەوەی كاری تەكسی، بۆ بەرژەوەندیی گشتی بووە نەك زیانگەیاندن بە ھیچ كەسێك، بەڵام ئاستەنگی بەردەم بڕیاری رێكخستنەوەی كاری تەكسی لە ھەرێمی كوردستان، زۆریی ژمارەی ئۆتۆمبێلی تەكسییە".

 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:" حكوومەت نایەوێ ھیچ كەسێك زەرەرمەند بێت، لەبەر ئەوەش بڕیار دراوە ھەر خاوەن تەكسییەك مەرجەكانی حكوومەت نەگرێتەوە و ئیدی كاری تەكسی نەكات، ئەوە دەتوانێت ئۆتۆمبێلەكەی لە تەكسییەوە بگۆڕێت بۆ ئۆتۆمبێلی تایبەت و ھەموو كارئاسانییەكیش پێشكەش دەكرێت".

 

ئەوەشی خستەڕوو:" ئەو ھاووڵاتیانەی ئۆتۆمبێلی تەكسی دەگۆڕن بۆ تایبەت، بەپێی بڕیاری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە ھەموو باج و رسۆماتێك دەبەخشرێن و تابلۆی ئۆتۆمبێلەكەیشیان دەكرێت بە تایبەت".

 

 

س ب