دەبێت مانگانە هەموو هاوڵاتیه‌ك پارەكە بدات

14/02/2019 - 16:24 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

لەبارەی وەرگرتنەوەی قەرزەكانی كارەبا لەهاوبەشەكانی  وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم  كارەبا ڕایدەگەیەنێت، "لەكاتی جێبەجێكردنی پێوەری زیرەك مانگانە قەرزەكان لەهاوڵاتیان وەردەگرینەوە .

ئەندازیار ئومێد محەمەد بەڕێوەبەری كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم ڕاگەیاند "لەكاتی جێبەجێكردنی پێوەری زیرەكی كارەبا بەسیستمێكی نوێ پارەی كارەبا وەردەگیرێتەوە، دەبێت مانگانە هەموو هاوبەشێك پارەكە بدات".

ئاماژەی بەوەشكرد، "بەگوێرەی ئەو پلانەی بۆ دانانی پێوەری زیرەك دانراوە پێویست بەساڵ و نیوێك دەكات بۆ ئەوەی بەتەواوی پڕۆژەكە لەسەرجەم پارێزگاكان بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە".

سه‌باره‌ت به‌قه‌رزی كاره‌بای هاوڵاتیانیش بەڕێوەبەری كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم بۆ تۆری هه‌واڵس سلێمنی وتی "بۆ وەرگرتنەوەی قەرزی كارەبا لەهاوڵاتیان بارودۆخی دارایمان لەبەرچاوگرتوەو بەڕێوەبەرە گشتیەكان مانگانە بەشێوەی قیست لێیان وەردەگرنەوە".

 

ر.ق