سەرچاوەیەك: لە كۆبونەوەكەی دوێنێ، یەكێتی و پارتی نەگەیشتوونەتە رێككەوتن

16/02/2019 - 11:05 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 


سەرچاوەیەكی ئاگادار لە كۆبوونەوەكانی نێوان یەكێتی و پارتی ڕایدەگەیەنێت: لە كۆبوونەوەی دوێنێ هەینی یەكێتی و پارتی نەگەیشتوونەتە رێككەوتنو یەكێتی داوای لە پارتی كردووە لە كێشەی كەركوك بە شێوەیەكی كراوەتر مامەڵە لەگەڵ بابەتەكە بكات .


سەرچاوەیەكی ئاگادار لە كۆبوونەوەكانی نێوان یەكێتی و پارتی كە نەیوست ناوی ئاشكرابكرێت بە دیجیتاڵ میدیای سپێدەی رایگەیاند:" گەرچی ووتەبێژی پارتی باسی لەوەكردووە كە لەگەڵ یەكێتی گەیشتوونەتە رێككەوتن و كێشەكان چارەسەركراون، بەڵام لە راستی دا ئەو دوو لایەنە نەگەیشتوونەتە هیچ رێككەوتنێك ".


هەروەها روونیشیكردەوە:" هۆكاری رێكنەكەوتنەكە بۆ كێشەی كەركوك دەگەڕێتەوە " .


ئەو سەرچاوەیە دووپاتیكردەوە:" یەكێتی داوای لە پارتی كردووە نەرمی بنوێنێت لە بابەتی پارێزگاری كەركوك و چارەسەرییەكی مام ناوەند بدۆزێنەوە".


ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:" پارتی لە پرسی كەركوك و پۆستەكانی حكومەتی هەرێم كێشەی لەگەڵ یەكێتی هەیە، لە بەرامبەردا یەكێتی و گۆڕانیش داوای پۆستی باڵا دەكەن ، لە نێوانەش كۆبوونەوەكانی پارتی لەگەڵ هەریەكە لە گۆڕان و یەكێتی ناگەنە ئەنجام" .

 

 

س ب