بڕیارێكی عێراق بۆهەرزانكردنی كرێی تەكسی فڕۆكەخانەكان لەهەرێم جێبەجێ ناكرێت

17/02/2019 - 13:41 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


كوردیو - سلێمانی
بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: بڕیاری هەرزانكرنی نرخی كرێی‌ تەكسی لەنێو فڕۆكەخانەكاندا، فڕۆكەخانەكانی هەرێم ناگرێتەوە.


تاهیر عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بە كوردیوی ڕاگەیاند: بڕیاری هەرزانكرنی نرخی كرێی‌ تەكسی لەنێو فڕۆكەخانەكاندا لەلایەن وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی عێراقەوە پێمان نەگەیشتوەو تەنها لە ڕاگەیاندنەكانەوە هەواڵەكەمان بیستووە.


هەروەها ووتیشی: ئەگەر ئەو بڕیارە هەبێت هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە، چونكە هەر فڕۆكەخانەیەك ڕێكەوتنی لەگەڵ كۆمپانیایەكی گواستنەوەدا هەیەو دەستكاریكردنی ڕێككەوتنەكە پێویستی بە بڕیاری نوێ هەیە.

 

جێگەی ئاماژەبۆكردنە لەئێستادا لەفڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی كەمترین نرخی بۆ كرێی تەكسی لەفڕۆكەخانەوە بۆ سنوری شارەوانی سلێمانی نزیكەی  20 هەزار دینارە.

 

 

 

س ب