یەكێتی كاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمان یەكلاكردۆتەوە

17/02/2019 - 15:45 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


سەرچاوەیەكی هەواڵی عێراقی رایدەگەیەنێت مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی بە زۆرینەی دەنگ بێگەرد تاڵەبانی كاندید كردووە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی پەرلەمان و چاوەڕێی ڕێكەوانی كۆتاییە كە بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ لەگەڵ پارتیدا ئەنجامیبدات.


كەناڵی فورات لە زاری سەرچاوەیكی باڵای مەكتەبی سیاسی یەكێتی بڵاویكردۆتەوە كە یەكێتی چاوەڕوانی دانیشتنی كاتژمێر هەشتی ئێوارە دەكەن لەگەڵ پارتیدا و كاندیدی خۆیان بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمان یەكلا كردۆتەوە.


ئەو سەرچاوەیە ئاشكرای كردووە، یەكێتی بێگەرد تاڵەبانی بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمان كاندید كردووە لە بەرامبەر ڕێواس فایەق ی ڕكابەریدا.


بڕیارە سبەینێ كاتژمێر 11ی پیش نیوەڕۆ دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجام بدرێت و تیایدا دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان دیاری بكرێت.