یەكێتی بەفەرمی لێدوان لەئەندامەكانی قەدەغە دەكات

19/02/2019 - 13:48 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

جێگری یەكەمی سكرتێری بەفەرمی لێدوان لە ئەندامەكانی حزبكەی قەدەغە دەكات و ڕاشیدەگەیەنێت: جگە لە وتەبێژ هەر كەسێك لێدوان بدات لێپرسینەوەی لەگەڵ دەكرێت.


بە پێی نوسراوەێك كە واژۆی كۆسرەت ڕەسول جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی لەسەرە هاتووە: هەڤاڵانی ئەنجومەنی سەركردایەتی و سەرجەم ئۆرگانەكانی یەكێتی ئاگادار دەكەینەوە جگە لە لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی فەرمی یەكێتی هیچ هەڤاڵێكی تر بۆی نیە لێدوان بۆ كەناڵەكانی ڕاگەیاندن بدات سەبارەت بە سیاسەتی گشتی یەكێتی بۆ هەر مەبەستێك.


لە نوسراوەكەدا ئەوەش هاتووە: بە پێچەوانەوە تووشی لێپرسینەوەی ڕێكخراوەی دەبێت.

 

 

س ب