كۆسرەت ڕەسوڵ هەڵوێستی یەكێتی ڕاگەیاند

20/02/2019 - 11:46 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


جێگری‌ سكرتێری‌ گشتیی یەكێتیی ڕایدەگەیەنێت: پرسی پێكهێنانی كابینەی حكومەت درێژەی كێشا و بەداخەوە پارتی كۆبونەوەی پەرلەمانی بەبێ یەكێتیی ئەنجامدا.


لەمیانی بەڕێوەچونی كۆبونەوەی ئەنجومەنی ناوەندو مەڵبەندو كۆمیتەكانی‌ یەكێتیی كە ئەمڕۆ لە تەلاری هونەر لەشاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت، كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتیی ڕایكەیاند: یەكێتیی سازش لەسەر داواكارییەكانی هاوڵاتیان ناكات و سورە لەسەر سیاسەتی نیشتیمانی خۆی.


هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: پرسی پێكهێنانی كابینەی حكومەت زۆر درێژەی كێشا و بەداخەوە پارتی كۆبونەوەی پەرلەمانی بەبێ یەكێتیی ئەنجامدا.


ئاماژەی بەوەشكرد: وەك یەكێتی ڤیتۆمان لەسەر هیچ لایەنێك نەبوە بۆ بەشداری لەحكومەت و ڤیتۆش لەهیچ لایەك قبوڵناكەین.

 

 

 

س ب