چوار تاوه‌نبار سزا ده‌درێن

20/02/2019 - 14:51 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

له‌ راگه‌یاندراوێكدا بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی ئیدارەی گەرمیان ده‌ستگیر كردنی چوار تۆمەتباری مادەی هۆشبەر راده‌گه‌ینێت .

 

لەراگەیەنراوێكه‌ی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی ئیدارەی گەرمیان هاتوه‌ ،  لە چوارچێوەی هەڵمەتە بەردەوامەکانی هێزەکانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان سەبارەت بە بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری وورد و تەواو و دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارانەی کە مادەبێهۆشکەرەکان بەکاردەهێنن یان مامەڵەی پێوەدەکەن و ڕوبەرووکردنەوەیان بەداگا.

 

دەقی راگەیەنراوەكە

سەرۆکایەتی دادگای تاوانەکانی کەرکوک/گەرمیان چوار تاوانباری بەکارهێنەری مادەی هۆشبەری سزادا

لە چوارچێوەی هەڵمەتە بەردەوامەکانی هێزەکانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان سەبارەت بە بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری وورد و تەواو و دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارانەی کە مادەبێهۆشکەرەکان بەکاردەهێنن یان مامەڵەی پێوەدەکەن و ڕوبەرووکردنەوەیان بەداگا..

پاش ئەوەی لە چەند مانگی ڕابردوودا توانرا لە لایەن هێزەکانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیانەوە بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەرەوە چوار تۆمەتبار بەناوەکانی:-

1-شاخەوان غالی مصگفی لە دایک بووی1979 و دانیشتنووی گەڕەکی(سەرا)ی قەزای دەربەندیخان لە بەرواری22/11/2018 دەستگیرکراوە.

2-ئامانج گۆران هاشم لە دایک بووی2001 و دانیشتووی گەڕەکی(ئازادی)ی قەزای کفری لە بەرواری لە 11/11/2018دەستگیرکراوە.

3-شۆرش سمین ابراهیم لە دایک بووی1980و دانیشتووی ناحیەی قۆرەتوو لە بەرواری23/10/2018دەستگیرکراوە.

4-شهاب سعید کاکه لە دایک بووی1986 و دانیشتووی گەڕەکی(فەرمانبەران)ی قەزای کەلارلە بەرواری23/10/2018 دەستگیرکراوە.

و دۆسیەی تاوانباران خرایە بەردەم بەرێز دادوەری لێکۆڵینەوەو پاش چەندین دانیشتنی دادگا و خستنە ڕووی تەواوی بەڵگەکان و هەروەها دان پێدانانی تاوانبارانی ناوبراو بە تاوانەکەیاندا .

سەرەنجام لە بەرواری17/2/2019 لە لایەن سەرۆکایەتی دادگای تاوانەکانی کەرکووک/گەرمیان بە پێی ماددەی(14/2) هۆشبەر هەر یەک لە تاوانباران,(شاخەوان غالی مصگفی)بە (3)سێ ساڵ زیندانی و بڕی(100,000)سەد هەزار دیناری عێراقی پێ بژاردن سزادرا و (ئامانج گۆران هاشم)بە (6)شەش مانگ زیندانی سزا درا.

لە لایەکی ترەوە لە لایەن سەرۆکایەتی دادگای تاوانەکانی کەرکووک/گەرمیان لە بەرواری19/2/2019 تاوانبار(شۆرش سمین ابراهیم) بە (3)سێ ساڵ زیندانی و بڕی(100,000)سەد هەزار دیناری عێراقی پێ بژاردن سزادرا. هەروەها (شهاب سعید کاکە)لە لایەن سەرۆکایەتی دادگای تاوانەکانی کەرکووک/گەرمیان لە بەرواری20/2/2019  بە (3)سێ ساڵ زیندانی و بڕی(100,000)سەد هەزار دیناری عێراقی پێ بژاردن سزادرا.

 

دواتر بۆ بەرسەربردنی ماوەی سزاکەیان هەر(4)چوار تاوانباری ناوبراو ڕەوانەی بەرێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی سلێمانی کران. 

 

 

                                                             راگەیاندن وپەیوەندییەکان

                                                           بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان

ن.ش