به‌دوو مه‌رج نه‌وت هه‌نارده‌ی ئێران ده‌كرێت

23/02/2019 - 16:26 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

ئه‌گه‌رچی ماوه‌ی چەندین ساڵە ڕۆژانە بە سەدان تانکەرى نەوت لە هەرێمى کوردستانەوە هەناردەى ئێران دەکرێت و داهاتەکەشی نادیارە،به‌ڵام له‌ ئێستادا به‌مه‌رج نه‌وت جارێكی تر هه‌نارده‌ی ئه‌و وڵاته‌ ده‌كرێته‌وه‌ ، دوای ئه‌وه‌ی بۆماوه‌ی (10) رۆژ هه‌نارده‌ی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتیه‌كان بۆئێران راگیرا .

بەگوێره‌ی نوسراوی ژماره‌ (1099) وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كان كه‌ له‌به‌رواری (20/2/2019) ده‌رچوه‌، وێنه‌یه‌كی ده‌رت كوردیو  کەوتووە، تیاداهاتوه‌ ،  بڕیاری راگرتنی هەناردەکردنی بەرهەمە نەوتییەکان لە هەرێی کوردستانەوە بۆ ئێران ئەو بەرهەمانە ناگرێتەوە کە سەرچاوەی بەرهەمهێنانیان لەو کارگە و پاڵاوگانەدان کە لە هەرێمی کوردستاندان و گرێبەستیان هەیە لەگەڵ حکومەتی هەرێم و مۆڵەتی فەرمییان هەیە.

ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌، وه‌ بڕیاری راگرتنەکە ئەو بەرهەمە نەوتییانەش ناگرێتەوە کە سەرچاوەکانیان پارێزگاکانی دیکەی حکومەتی فیدراڵی عێراقن و مۆڵەتی فەرمیان هەبێت لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بۆ بردنەدەرەوەی نەوت و حکومەتی هەرێمیش ئاگادارکرابێتەوە.

 ن.ش