دوای گرژییه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی، به‌یانی شاندێكی باڵای پارتی ده‌چێته‌ سلێمانی

23/02/2019 - 17:33 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

دوای گرژه‌یه‌كانی چه‌ند رێژه‌ی رابردووی نێونیان به‌یانی شاندێکی باڵای پارتی بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی سەردانی سلێمانی دەکات و له‌گه‌ل یه‌كێتی كۆده‌بێته‌وه‌. 

بەپێی زنیارییەکانی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان کە بڕیارە سبەی سەردانی سلێمانی بکەن پێکدێت لە نێچیرڤان بارزانی، ئازاد بەرواری، مەحمود محەمەد، رۆژ نوری شاوەیس، هۆشیار زێباری، دڵشاد شەهاب، فرەست سۆفی و هێمن هەورامی.

شانده‌كه‌ی پارتی بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانیه‌ و لەگەڵ شاندێکی باڵای مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی کۆببێتەوە و پرسی کابینەی نوێی حکومەت و دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان و پارێزگاری کەرکوک تاووتوێبکەن.

ئەو کۆبوونەوەیەی پارتی و یەکێتی لەدوای کۆبوونەوەی 18ی شوبات دێت کە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بەبێ یەکێتی ئەنجامدرا و دەستەی سەرۆکایەتی هەڵبژێردرا، ئەوەش نیگەرانی یەکێتی لێکەوتەوە. 

هەفتەی رابردووش لەتیف شێخ عومەر، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: دوای کۆبوونەوەی 18ی شوباتی پەرلەمانی کوردستان، هەموو شتێک گۆڕاوە و یەکێتیی بەشێوازی نوێ و قۆناغی نوێ گفتوگۆکانی لەگەڵ پارتی دەستێپیدەکاتەوە، داواکارییەکانیشی گۆرانکارییان بەسەردا هاتووە.