بەئامادەبوونی ئەمینداری یەكگرتوو بڕوانامەی زانستی شەرعی بەچەندین خوشك بەخشرا

23/02/2019 - 18:08 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

ئەمڕۆ شەممە لەشاری سلێمانی بۆ یەكەم جار لە هەرێمی كوردستان و عێراق پۆلێك لە ئافرەتان و خوشكان بڕوانامەی زانستی شەرعیان پێبەخشرا.


دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 23/2/2019بەسەربەرشتی زانای گەورەو دیاری هەرێمی كوردستان دكتۆر احمد شافعی و بەهاوكاری هەردوو دەزگای زانایان وزانستە شەرعیەكان و دەزگای كاروباری خوشكان لەئاهەنگێكی پرشكۆدا بروانامەی زانستی شەرعی بەپۆلێك لەخوشكان بەخشرا .


هەر لەو مەراسیمە مۆڵەتی زانستی شەرعی بو یەكەم جار بە١١ ئافرەت درا كە دوای چەندین ساڵ و بەردەوام بونیان لەخوێندنی زانستە شەرعیەكان توانیان سەركەوتن بەدەستبهێنن.


جێگەی ئاماژەبۆكردنە لەمەراسیمەكەدا مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهادین ئەمینداری گشتی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان و ژمارەیەك لە بەرپرسانی حكومی و حزبی لەشاری ئامادەی بوو كە بۆ یەكەم جارە لە هەرێمی كوردستان و عێراق پۆلێك لە ئافرەتان و خوشكان بڕوانامەی زانستی شەرعیان پێبەخشرێت.

 

 

 

س ب