نرخی کارەبای مۆلیدە ئەهلیەکان بۆ مانگی 2 ی 2019 دیاریکرا

02/03/2019 - 12:19 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست كوردیو كه‌وتووه‌ ، قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر بەهەماهەنگی لێژنەی مۆلیدە ئەهلیەکان لەپارێزگای هەولێر وئەنجومەنی مۆلیدەکان نرخی كاره‌بای مۆلیده‌ ئه‌هلیه‌كان بۆ مانگی 2 ی ساڵی 2019 راگه‌یاند به‌م شێوه‌یه‌ :

نرخی یەک کاتژمێرکارکردنی مۆلیدە ئەهلیەکان 40 دیناردیاریکرا بۆ مانگی شوبات2019

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر بەهەماهەنگی لێژنەی مۆلیدە ئەهلیەکان لەپارێزگای هەولێر وئەنجومەنی مۆلیدەکان خشتەی پێدانی کارەبای مۆلیدە ئەهلیەکان بۆهاوڵاتیان لەمانگی ئاداری2019 راگه‌یاند بەم شێوەی خوارەوەیە:

۱ـ ئەوگەڕەکانەی لەفیدەری کارەبای نیشتمانی کێشەی بارزۆریان هەیە لەکاتژمێر(5)ی ئێوارە تاوەکو(1)ی شەو کارەبای مۆلیدە بەهاوڵاتیان دەدرێت.

۲ـ ئەوگەڕەکانەی لەفیدەری کارەبای نیشتمانی کێشەی بارزۆریان نیە بەیانیان لەکاتژمێر(6:30)ی بەیانی تاوەکو(8:30)ی بەیانی کارەبای مۆلیدە دەبێت وەلەهەمان ڕۆژ لە کاتژمێر(1)ی دوای نیوەڕۆ تاوەکو(1)ی شەو هەر کاتێک کارەبای نیشتمانی پچرا دەبێ خاوەن مۆلیدە کارەبا بەهاوڵاتیان بدات.

 

ھ.ب