حكومه‌ت فشاری زیاتر ده‌خاته‌ سه‌ر هاولاتیان

02/03/2019 - 15:51 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تائێستا حكومه‌ت نه‌یتوانیه‌وه‌ كاره‌با بۆ هاونیشتمانیان دابین بكات , به‌هۆی پاشه‌كوتی موچه‌ و خراپی گوزه‌رانی خه‌ڵكیش له‌ ئێستادا هاوبه‌شانی كاره‌بای نیشتمانی قه‌رزاری زۆری حكومه‌تن و وته‌بێژی وه‌زارته‌ی كاره‌باش رایده‌گه‌یه‌نێت "قەرزەكان 750 ملیاری تێپەڕاندوه‌"
محەمەد ئەمین هەورامی، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم ڕاگەیاند: قەرزی كارەبا لەسەر شوێنە بازرگانی و مۆڵەكان نابێتە دوو هێندە، بەڵام ئاگادار دەكرێنەوەو فشاریان دەخرێتەسەر، هەندێكجار كارەباكەیان دەبڕدرێت بۆئەوەی پابەند بكرێن بەپێدانی پارەی كارەبای نیشتمانیی.
وتیشی:" هەموو بەشداربوویەكی كارەبا بەبێ جیاوازی، دەبێت پارەی وەرگرتنی كارەبای نیشتمانیی بدات، بەتایبەتیش مۆڵ  و شوێنە بازرگانی و دامودەزگا ئەهلی و حكومییەكان، وەرگرتنی پارەكەش زیاتر دەكەوێتە سەر چالاكی و گەڕانی كارەبای پارێزگاكان".
محەمەد ئەمین هەورامی،بۆ تۆری هه‌واڵی سلێمانی بڕی قەرزی سەر هاوبەشانی كارەبای ئاشكراكردو وتی:" قەرزی حكومی و بازرگانی و هاوڵاتیان، زیاتر لە 750 ملیار دیناری تێپەڕاندووە، بۆ هەر بڕیارێكیش كە ناچار بكرێن قەرزەكان بدەنەوە، پێویستە لەئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی داراییەوە بڕیار دەربچێت".