توركمان: وەزیر و پۆستیشمان دەوێت لە سەرۆكایەتی هەرێم

05/03/2019 - 10:19 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


سەرۆكی فراكسیۆنی بەرەی توركمانی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت كە بڕیارە ئێمە بەشداری بكەین لە كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم و داوای پێدانی پۆستی سیادی دەكەین لە وەزارەت و سەرۆكایەتی هەرێمیش .


ئایدن مەعروف بە میدیای فەرمی توركیای ڕاگەیاندووە "ئێمە وەكو توركمانەكان داواكاریی لە پێكهاتەی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم وەزارەتێكی سیادی یان خزمەتگوزارییمان پێبدرێت و لەنێو توركمانەكانیشدا مافی بەرەی توركمانییە ئەو وەزارەتە وەربگرێت".


وتیشی " داوا دەكەین پۆستی بریكاری وەزیر و راوێژكاریشمان پێبدرێت و ئەوەش مافی پێكهاتەی توركمانی و كریستییانە وەكو دوو پێكهاتەی رەسەنی هەرێمی كوردستان".

ئەو پەرلەمانتارەی توركمانەكان وتیشی ر "ئێمە دەبێت پشكمان هەبێت لە كابینەی نۆیەم و لە سەرۆكایەتیی هەرێمیش و مافی بەرەی توركمانییە وەكو نوێنەرایەتی ئامادەگیی هەبێت و پۆستی سیادی بدرێت بە توركمان و بەرەی توركمانی، بەتایبەت كە ئێمە لە رابردوو و ئێستاشدا مەوقیفی باشمان لە هەرێمی كوردستان هەبووە".