حكومەت دەرماڵە بۆ دوو توێژ لەفەرمانبەران زیاد دەكات

06/03/2019 - 09:53 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


بەپێی بریارێك حكومەتی عێراق بڕیاریدا بە زیادكردنی دەرماڵە بۆ ئەندازیارانی كشتوكاڵ و كارمەندانی تەندروستی و سەندیكای ئەندازیارانی كشتوكاڵ و كارمەندانی تەندروستیش لە هەرێمی كوردستان داوادەكەن ئەو بریارە ئەوانیش بگرێتەوە.

لە بەیاننامەیەكی هاوبەشدا هەریەكە لە سەندیكای ئەندازیارانی كشتوكاڵی كوردستان و سەندیكای كارمەندانی تەندروستیی كوردستان لقی سلێمانی، كەوینەیەكی دەست كوردیو كەوتوە ) بڵاویانكردەوەتەوە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە ڕۆژی ٣ی ئەم مانگەدا بڕیاریداوە بە زیادكردنی دەرماڵەی ئەندازیارانی كشتوكاڵی بە ڕێژەی ٣٥% بۆ ئەو ئەندازیارانەی لە دیوانی وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییەكان دەوام دەكەن، هەروەها بە ڕێژەی ٥٠% بۆ ئەو ئەندازیارانەی لە پڕۆژەكاندا كاردەكەن.

هەر لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوە كراوە، بۆ كارمەندانی تەندروستییش ٣٠%ی دەرماڵەی مەترسیی زیادكراوە بۆ سەر دەرماڵەی ٥٠%ی پێشوویان و، بەو پێیەش بڕی دەرماڵەی مەترسیی كارمەندانی تەندروستی بۆ ڕێژەی ٨٠% زیادكراوە.

لە كۆتایی بەیاننامەكەدا داوایان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتە پەیوەندیدارەكان كردووە، هاوشێوەی حكومەتی فیدراڵی عێراق دەرماڵەی ئەندازیارانی كشتوكاڵ و كارمەندانی تەندروستی لە هەرێمی كوردستان خەرجبكرێت و .

جەختیشیانكردووەتەوە، هەموو توانایەكیان دەخەنەگەڕ بۆ بەدەستهێنانی ئەو ماف و داواكارییە ڕەوایەیان.

ئەوەش لەكاتێكدایە، حكومەتی عێراق لە بڕیارێكدا، كە ڕۆژی ٣ی ئەم مانگە لەلایەن مەهدی عەلاق ئەمینداری ئەنجومەنی وەزیران بە وەكالەت دەرچووە، بڕیاریدا بە زیادكردنی دەرماڵەی ئەو توێژەی فەرمانبەرانی دەوڵەت، هەریەكە و بە ڕێژەیەكی جیاواز.

 

أ.س