هیومان ڕایتس وۆچ دەسەڵاتدارانی عێراق و هەرێم بەئەشكەنجەدانی منداڵان تۆمەتباردەكات

06/03/2019 - 12:07 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

ڕێكخراوی هیومان ڕایتس وۆچ دەسەڵاتدارانی عیراق ‌و هەرێمی كوردستان تۆمەتباردەكات بە ئەشكەنجەدانی مناڵان بەتۆمەنی پەیوەندییان بە داعشەوە.

هیومان ڕایتس وۆچ لەڕاپۆرتێكیدا كەپشتی بە وتەی 29 منداڵ بەستوەكە لەزینداندابون و ژمارەیەكیشیان ئێستاش دەستگیراون ئاشكرایكردوە دەسەڵاتدارانی عێراق و هەرێمی كوردستان بۆ ئەوەی منداڵان دان بەوەدابنێن كەپەیوەندییان بەداعشەوە هەبوە پەنایان بردوەتە بەر ئەشكەنجەدان.

ئەو تیمەی ڕاپۆرتەكەی ئامادەكردوە گفتوگۆی لەگەڵ منداڵی زیندانیی و كەسوكارو پاسەوانی زیندانەكان و كەسانی یاسایی كردوەو تێیدا ئەوەیان دوپات كردوەتەوە كەزۆرجار لەسەر بنەمای گومان و گرتنی هەڕەمەكی لەدەروازەكان منالان بەتۆمەتی داعش بون دەستگیركراون و لەژێر ئەشكەنجەدا دانیان بەوەداناوە كەپەیوندییان بەداعشەوە هەبوە.

یەكێك لەو منداڵانەی كەقسەی بۆ هیومان ڕایتس وۆچ كردوەو تەمەنی 14 ساڵە دەڵێت: لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیركراوەو بەسۆندەی لێی دراوەو پێی وتراوە دان بەوەدا بنێت كەپەیوەندی بەداعشەوە هەبوە ئەمیش لەژێر ئەشكەنجەدا ناچاربوە وابڵێت.

ھ.ب