بۆراده‌ست كردنی رێژه‌ی 25هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌كۆمپانیای سۆمۆ ، حكومه‌تی هه‌رێم مه‌رجێكی نوێی هه‌یه‌

06/03/2019 - 15:13 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

دوای ئەوەی لە یاسایی بودجه ، حكومەتی هەرێم پابەند كرا بەرادەست كردنی (250) بەرمیل نەوت بەكۆمپانیای سۆمۆ ، تا ئێستا حكومەتی ئەم رێژە نەوتەی رادەستی كۆمپانیای بەبازار كردنی عێراقی نەكردووە و مەرجێكی نوێی داناوە.

رۆژنامه‌ی  (ئیندپێندێنت)ی بریتانی رایگەیاند كە هەرێم مەرجی نوێی بۆ بەغدا داناوە بۆ هەناردەكردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم لەڕێگەی سۆمۆوە، دەبێت بەغدا پارەی موستەحەقاتی كۆمپانیا نەوتییەكانی هەرێم بدات، لەو كاتەدا هەرێمیش (250) هەزاز بەرمیل نەوتی رۆژانە لەڕێگەی سۆمۆوە هەناردەدەكات.

رۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كردوەكە ئەم بابەتە دەبێتە قەیرانێكی نوێ لەنێوان هەرێم و عێراقدا و هۆكاری سەرهەڵدانەكەشی بۆ ئەو زیاد نەرمی نواندنییەی بەغدا دەگەڕێتەوە بەرامبەر هەرێم.

جێگەی ئاماژەیە وەزیری نەوتی عێراق لە كۆتایی مانگی رابردوو ئاشكرای كرد، كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق بڕی 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی لە هەرێم وەرنەگرتووە كە لە یاسای بودجەدا دیاریكراوە، ئامادەین بۆ یەكلاكردنەوەی ئەو دۆسیەیە لەگەڵ حكومەتی هەرێمدا گفتوگۆ بكەین و لە چوارچێوەی یاسای بودجەی عێراقدا رێكبكەوین.

 ن.ش