فه‌رمانبه‌ران ده‌وامیان زیاد ده‌كرێته‌وه‌ و ئۆفیان نامێنێت

13/03/2019 - 17:40 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی
به‌هۆی نه‌مانی پاشه‌وتی موچه‌، بریار وایه‌ ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران ئاسایی بكرێته‌وه‌ و وەزارەتی تەندروستیش رایگه‌یاند دوای پشوه‌كانی نه‌ورۆز ده‌وامی وه‌زراره‌ته‌كه‌بان ئاسایی ده‌كرێته‌وه‌.
له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆیدا ئەنجومەنی وەزارەتی تەندروستی بریاری داوه‌ ده‌وام ئاسایی بكرێته‌وه‌ و د.رێکەوت حەمەڕەشید وەزیری تەندروستی حکومەتی ھەرێمیش لەئەکاونتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی:"لەکۆبوونەوەکەدا سوپاسی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانمان کرد بۆلابردنی پاشەکەوتی موچە، ھەروەھا سوپاسی ھێزەکانی پۆلیس و ئاسایشمان کرد بۆ دۆزینەوەی موچە دزراوەکەی نەخۆشخانەی شار".

راشیگەیاندووە، کە لەکۆبوونەوەکەدا بڕیاری پێویست وەرگیراوە لەسەر چاککردنی دەوام، نەشتەرگەری ئێواران و ھەنگاوەکانی بەئەلیکترۆنیکردنی میلاکاتی وەزارەتی تەندروستی.

به‌پێی زانیاریه‌كان بریاره‌كه‌ دوای پشوه‌كانی نه‌ورۆز جێبه‌جێده‌كرت و دەوامی فەرمانبەرانی وه‌زاره‌تی تەندروستی وەک ھەموو وەزارەتەکانی دیکە ئاسایی دەبێتەوەو ئۆف نامێنێت.