كاری تەكسی لە فەرمانبەرانیش قەدەغە دەكرێت

14/03/2019 - 10:15 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان نووسراوێكی ئاراستەی سەرجەم سەرۆكایەتیەكانی هەرێمی كوردستان كردووە داوایكردووە بڕیاری قەدەغەكردنی كاری تەكسی جگە لە كارمەندانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆو ئاسایش، فەرمانبەرانیش بگرێتەوە.

بەگوێرەی نوسراوێكی وەزارەتەكە كە (كەریم سنجاری) وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەنوسراوی ژمارە (4171) لە رێككەوتی (27) ی شوباتی (2019) دەریكردوەو ئاڕاستەی سەرجەم سەرۆكایەتیەكانی كردووە تێیدا كاری تاكسی لەفەرمانبەرانی شارستانیش قەدەغە كراوە.

لەنووسراوەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەكراوە، بۆ جێبەجێكردنی رێنمایی وەزارەتمان ژمارە (1) لە ساڵی (2019) تایبەت بە قەدەغەكردنی كاری شوفێری تاكسی لە فەرمانبەرو كارمەندانی حكومی.

بەپێی نووسراوەكە جگە لە قەدەغەكردنی كاری تاكسی لەكارمەندنی ئاسایش و هێزەكانی ناوخۆو پێشمەرگە، كارمەندانی میلاكی سەربازی دەبێت فەرمانبەرانی شارستانیش لەپلە (1 – 6) فۆرمێك پڕبكەنەوە كەتایبەتە بە قەدەغەكردنی كاری تاكسی لەو فەرمانبەرانە.

بەپێی نووسراوەكە فەرمانبەرانی شارستانیش ناتوانن لەمەودوا كاری تاكسی بكەن و دەبێت فۆڕمێك پڕبكەنەوە تایبەت بە دەستبەرداربوون لە كاری تاكسی.