ئەمینداری گشتی یەكگرتوو دەڤەری شارەزوور بەسەردەكاتەوە

14/03/2019 - 10:59 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان سەردانی دەڤەری شارەزووری كردو لەگەڵ ئەندامان و كادیرانی ئەو دەڤەرە كۆبویەوەو دواتر سەردانی لقی قوتابیانی كرد و لەگەڵیان كۆبویەوە دواتر سەردانی چەندین كەسایەتی و پیاوماقوڵی ناوچەكەی كرد.

 

ڕۆژی چوارشەمە 13/3/2019 مامۆستا سەلاحەدین محمد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتوو سەردانی دەڤەری شارەزووركرد لەسەرەتای سەردانەكەیدا سەردانی هەریەكە لە لقی وارماوای یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كرد لەگەڵ ئەندامان و كادیرانی ئەو لقە كۆبویەوە دواتر سەردانی لقی قوتابیانی كرد و لەگەڵیان كۆبویەوە دواتر سەردانی چەندین كەسایەتی و پیاوماقوڵی ناوچەكەی كرد.


هەر لە درێژەی سەردانەكەیدا بەرێز ئەمینداری گشتی لەگەڵ كادیر و ئەندامانی سنوری مەڵبەندی شارەزوور لە سەیدسادق كۆبویەوە


دواتریش چەندین كەسایەتی و پیاو ماقوڵی دەڤەرەكەی بەسەركردەوە.


شایەنی باسە د. موحەمەد ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێكردن یاوەری ئەمینداری گشتی یەكگرتووبون

 

 

س ب