ژنێك ئاگری له‌ جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا و گیانی له‌ ده‌ستدا

14/03/2019 - 16:39 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی
له‌ راگه‌یاندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین ئاشكرای ده‌كات  له‌ گه‌ره‌كێكی شاری‌ رانیه‌ ژنێك ئاگری له‌ جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا و به‌و هۆیه‌وه‌ گیانی له‌ ده‌ست دا .
 
 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین له‌ راگه‌یاندراوێكیدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردیو كه‌وتوه‌ رایگه‌یاندوه‌،  كاتژمێر هه‌شتی به‌یانی ئه‌مرۆ پێنجشه‌مه‌ ، گه‌ره‌كی كێوه‌ره‌ش له‌شاری  رانیه‌ ژنێك ئاگری له‌ جه‌سته‌ی به‌ردا و به‌وهۆیه‌وه‌ گیانی له‌ ده‌ست دا، ژنه‌كه‌ ته‌مه‌نی‌ (49 )ساڵه‌.
پۆلیسی راپه‌رین ئاماژه‌شی به‌وه‌ داوه‌ ، به‌گوێره‌ی وته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی، ماوه‌یه‌كه‌ ئه‌و ژنه‌ تووشی نه‌خۆشی ده‌رونی بوه‌ ، وه‌ دوای ئه‌وه‌ی له‌ پزیشكی دادوه‌ری رانیه‌ توێكاری پزیشكی بۆ ته‌رمه‌كه‌ی كرا، دواتر راده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه‌ ، له‌ ئێستادا دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ رووداوه‌كه‌ كرایه‌وه‌ و كه‌س ده‌ستگیر نه‌كراوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌.
 ن.ش