شەپۆڵێكی باران بارینی تر ئەم دوو پارێزگایە دەگرێتەوە

14/03/2019 - 19:54 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

كەشناسی هەرێم پێشبینی كردووە، ئەمشەو شەپۆڵی باران بارینەكە چڕتر ببێتەوە، بەتایبەتی لەهەردوو پارێزگای هەولێرو دهۆك.

كەشناسی هەرێم بڵاویكردۆتەوە، شەپۆڵی باران بارین زۆربەی شارو شارۆچكەكانی هەرێمی گرتۆتەوە, پێشبینیش دەكرێت لە درەنگانی شەو رێژەكەی زیاتر بێت بەتایبەتی لە پارێزگای هەولێر, كەركوك و دەوروبەری لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاویە سنووریەكان.

بۆ سبەینێ‌ هەینی كەشناسی دەڵێت، بەرەبەیانی رۆژی هەینی بەهۆی لاوازبوونی كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆكە ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە كات و شوێنی جیا جیا.

 

 

ئـ . كـ