ئەمینداری یەكگرتوو : یەكگرتوو هێزێكی كۆمەڵایەتی ئەخلاقی و پەروەردەیی گەورەیە لە كۆمەڵگەدا

14/03/2019 - 22:42 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

لە درێژەی سەردانەكانی بۆ دەڤەری شارەزوورو پێنجوین، ئەمرۆ پێنج شەممە ئەمینداری گشتی یەكگرتوو رایگەیاند، یەكگرتوو هێزێكی كۆمەڵایەتی ئەخلاقی و پەروەردەیی گەورەیە لەم كۆمەڵگەیەدا وە هێزێكی ئیسڵاحییە كە لە هەموو بوارەكاندا كاریگەری هەیە. 

لەدرێژەی سەردانەكەیدا ئەمینداری گشتی یەكگرتوو لەگەڵ ئەندامان و كادیرانی لقی پێنجوینی یەكگرتوو كۆبوویەوە، هەر لە میانەی سەردانەكانیدا بۆ پێنجوین ئەمینداری گشتی یەكگرتوو سەردانی چەندین كەسایەتی و پیاو ماقوڵی كرد دواتر لە درێژەی سەردانەكەیدا ئەمینداری گشتی یەكگرتوو سەردانی مەڵبەندی شارەزووری یەكگرتووی كردو لەگەڵ ئەندامان و كادیرانی یەكگرتووی خوشكان كۆبوویەوە لەهەمان كاتدا ئەمینداری گشتی یەكگرتوو لەگەڵ ئەندامانی لقی رێكخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی كوردستان كۆبوویەوە لە كۆتایی سەردانەكەیدا سەردانی چەندین كەسایەتی و پیاو ماقوڵی ناوچەی شارەزووری كرد.

 

 

ئـ . كـ