هۆشداری دەدرێتە شۆفێران، هاتوچۆ كار بە ئامێرێك دەكاتەوە

19/03/2019 - 17:12 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای‌ سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: ئامێری (PDI) كارا دەكرێتەوەو داواشی لە شۆفێران كرد پابەندی ڕێنماییەكانی هاتوچۆبن.


ڕائید كاروان محەمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای‌ سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە، ڕایگەیاند: ئامێری (PDI) یەكێكە لەو ئامێرانەی‌ چەند ساڵێكە بۆ تۆماركردنی‌ سەرپێچی‌ شۆفێران بەكاردەهێنرێت، لەڕێگەی‌ ئەو ئامێرەوە بەكورتەنامەیەكی‌ مۆبایل شۆفێر لەبڕو جۆرو شوێنی سەرپێچییەكە ئاگاداردەكرێتەوە.


ئەوەشی خستەڕوو: ئامێرەكە ڕاستەوخۆ لەلایەن ئەفسەرانی هاتوچۆوە بەكاردەهێنرێت‌و سەرجەم سەرپێچیەكانی‌ هاتوچۆی‌ پێ تۆماردەكرێت، داواشی لەشۆفێران كرد پابەندی‌ ڕێنماییەكانی‌ هاتوچۆ بن‌و خۆیان بەدوربگرن لەئەنجامدانی‌ سەرپێچی‌.

 

 

س ب