سلێمانی‌... تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە پیلانی كوشتنی هاوڵاتیەكی دانابوو

19/03/2019 - 18:05 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

بەرێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ڕایدەگەیەنێت: هێزەكانی‌ بنكەی‌ پۆلیسی‌ وارماوە ڕێگریی لەئەنجامدانی‌ تاوانێكی‌ كوشتن دەكات‌و بەتۆمەتی‌ ئەنجامدانی‌ تاوانەكە كەسێك دەستگیر دەكات.


بەرێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ لە ڕاگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە، ڕایگەیاند: دوای‌ كۆكردنەوەی‌ زانیاریی ورد لەسەر تۆمەتبار (ق،ع،ك) كە بەنیاز بووە لەرێگەی‌ كەسێكە ترەوە هاوڵاتییەك بباتە دەرەوە بەبیانوی‌ كڕین‌و فرۆشتنی‌ مەڕو ماڵات‌و بڕێك پارە لەگەڵ خۆی‌ ببات‌و هەستن بەكوشتنی‌‌ كەسەكەو بردنی‌ پارەكەی‌.

 

ئاماژەی بەوەشكرد: تۆمەتبار لەلایەن هێزەكانی‌ پۆلیسەوە دەخرێتە ژێر چاودێرییەوەو سەرئەنجام پێش ئەنجامدانی‌ تاوانەكە، توانرا تۆمەتبار لەچالاكییەكەی‌ بنكەی‌ پۆلیسی‌ وارماوا دەستگیر بكرێت‌و دەستبگیرێت بەسەر سەرجەم ئەو بەڵگانەدا كە تۆمەتبار بەنیاز بووە لەتاوانەكەدا بەكاریبهێنێت.

 

لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەش هاتووە: لەئێستادا تۆمەتبارەكە بەپێی‌ مادەی‌ (56-57) لەیاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌‌و بەفەرمانی‌ دادوەر ڕاگیراوە. تۆمەتبارەكە پێشینەی‌ تاوانی‌ هەبوەو لەچەند بنكەیەكی‌ پۆلیس‌و بەچەند مادەیەكی‌ یاسایی جیاواز داواكراو بووە.

 

پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو: هاوكات لەماوەی‌ 17 رۆژی‌ رابردودا لەلایەن هێزەكانی‌ بنكەی‌ پۆلیسی‌ وارماوەوە، 27 تۆمەتبار بەپێی‌ مادەكانی‌ (443، 413، 482، 457، 21-23ی‌ هاتوچۆ، 11 زیادەڕویی، 386) لەیاسای‌ سزادان دەستگیركراون‌و روبەروی‌ دادگا كراونەتەوە.

 

 

س ب