كەشناسی هەرێم پێشبینی كەشوهەوای ڕۆژانی نەورۆزی ڕاگەیاند

19/03/2019 - 18:41 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینی كەش و هەوای ڕۆژانی نەورۆزی ڕاگەیاند كە تیایدا هاتووە: لەو سێ ڕۆژەدا ئاسمان هەور و پەڵە هەور دەبێت.


بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە ڕایگەیاند: ڕۆژی پێنج شەممە كە دەكاتە یەكەم ڕۆژ نەورۆز كەش ساماڵ و پەڵەهەور و هەندێك كات بۆ نیمچەهەور دەگۆڕێت.


ئاماژەی بەوەشكرد: ڕۆژی هەینی دووەم ڕۆژی نەورۆز ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لە هەندێك ناوچە بۆ نیمچەهەور دەگۆڕێت لە ماوەی رشۆژانی پێنج شەممەو هەینی پلەكانی گەرما بەچەند پلەیەك ڕوو لەبەرزبونەوە دەكات و خێرای با لەسەرخۆ دەبێت.


لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەش هاتووە: ڕۆژی شەممە سێیەم ڕۆی نەورۆز ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری بارانبارین لە هەندێك كات هەیە.

 

 

 

 س ب