ئینتەرنێت لەسەر خانەقین راگیرا

28/03/2019 - 09:08 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

ئاسایشی نیشتمانی عێراق هێڵەكانی ئینتەرنێتی لە خانەقین پچڕاند، كە لە هەرێمی كوردستانەوە دەگوازرێنەوە بۆ خانەقین.

خاوەنی سەنتەرێكی دابەشكردنی هێڵەكانی ئینتەرنێت لە خانەقین بۆ ڕۆژنیوز وتی: لە ئێوارەی دوێنێوە سەرجەم ئەو تۆڕانەی، كە هێڵی ئینتەرنێت لە هەرێمی كوردستان دەگوازنەوە بۆ خانەقین، لەسەر داوای ئاسایشی نیشتمانی عێراق ڕاگیران.

وتیشی: تۆڕەكان ڕاگیران بە بیانوی ئەوەی، كە كۆمپانیاكانی ئینتەرنێت بە ڕێگەی قاچاخ ئینتەرنێت دەگوازنەوە بۆ خانەقین.