له‌ كڕینی ئه‌م جۆره‌ ئۆتۆمبیلانه‌ هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌

02/04/2019 - 15:46 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

له‌ راگه‌یاندراوێكدا بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی  سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە ئۆتۆمبێلى  تۆمار نەکراو نەکڕن.

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی  سلێمانی رایگەیاندوه‌، دورکەونەوە لە کرین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا واتە ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە هیچ شوێنێک تۆمار نەکراون، هەموو ئەو ئۆتۆمبێلانە نا یاسایین و لە رووی ئەمنی و جینائی و یاساییە وە لە ژێر پرسیاردان.

  بەڕێوەبەرایەتیەکەئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌، بۆ ئەوەی هاوڵاتیان توشی زیانی دارایی نەبن، پێسوته‌ له‌م جۆره‌ ئۆتۆمبیلانه‌ دوور بكه‌ونه‌وه‌و نه‌یكرن،  چونکە ئەو ئۆتۆمبێلانە دەستیان بە سەردا دەگیرێت.