مووچەی چەند وەزارەتێك دوادەكەوێت

05/04/2019 - 18:20 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

وێڕای پڕوپاگەندەكانی حكومەتی هەرێم بۆ پێشخستنی دابەشكردنی مووچە لەم مانگەدا، بەڵام بەڵێنەكان وادەرنەچوونەوەو جارێكی تر مووچە دوادەكەوێت.

بەپێی ئەو زانیاریانەی بڵاوكراونەتەوە، یەكشەممەی داهاتوو مووچەی مانگی یەك دابەش دەكرێت و تاكو كۆتایی هەفتە چەند وەزارەتێكی كەم مووچە وەردەگرن.

هەروەها یەكشەممە مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكرێت و دوای ئەویش یەكەكانی (70 – 80) مووچە وەردەگرن و نۆی مانگیش پشووی فەرمییەو هیچ شوێنێك مووچە وەرناگرن و چوارشەممەش وەزارەتی پەروەردەیەو پێنج شەممەش وەزارەتی تەندروستی مووچە وەردەگرێت.

جێگەی باسكردنە سەرەتا وا بڵاوكرایەوە كە ئەم مانگە پارە زووتر گەیشتووەو حكومەت بەرنامەی داناوە زووتر مووچە دابەش بكات، كەچی پێچەوانە بوویەوەو زیاتر لەمانگەكانی تر دوا كەوت.