به‌هۆى مارپێوه‌دانه‌وه‌ پیاوێك گیانى له‌ده‌ستدا

11/04/2019 - 11:18 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

پۆلیسى گه‌رمیان رایگه‌یاند پیاوێك كه‌ له‌ شه‌سته‌كانى ته‌مه‌نى بووه‌ ، به‌هۆى مارپێوه‌دانه‌وه‌ گیانى له‌ده‌ستداوه‌.

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ (11-4-2019) به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى گه‌رمیان له‌ لاپه‌ره‌ی تایبه‌تی خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك رایگه‌یاندووه‌: پیاوێك كه‌ له‌ شه‌سته‌كانى ته‌مه‌نى بووه‌ ، به‌هۆى مارپێوه‌دان گیانى له‌ده‌ستداوه‌ .

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه‌ :" هاوڵاتییه‌ك به‌ ناوى (حه‌سه‌ن خوڕشید عه‌زیز ) ، دانیشتوى قه‌زاى كه‌لاره‌ به‌هۆى مارپێوه‌دان گیانى له‌ده‌ستداوه‌ " .

رونیشیكردۆته‌وه‌: " ئه‌و هاوڵاتییه‌ له‌دایكبوونى ساڵى 1950 بووه‌ ، پاش پێوه‌دانى مار گه‌یه‌ندراوه‌ته‌ به‌شى فریاكه‌وتنى نه‌خۆشخانه‌ى (شه‌هید هه‌ژار ) ، به‌ڵام به‌م هۆیه‌ گیانى له‌ده‌ستداوه‌ " .