كونسوڵخانەی چیك لە هەرێم ئاسانكاری پێدانی فیزا دەكات

15/04/2019 - 14:47 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


كونسوڵخانەی چیك لە هەرێمی كوردستان ئاسانكاری پێدانی ڤیزا دەكات بۆ بازرگانان و خاوەن و كار و قوتابیان و بڕیاریشە نوێنەرایەتی هەرێمی كوردستان لەو وڵاتە بكرێتەوە.


لە میانەی دیداری نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەت لەگەڵ مارتن سمۆلێك جێگری وەزیری دەرەوەی چیك ، ئاماژە بەوەكرا كە لە هەرێمی كوردستان دەستدەكەنەوە بە پێدانی ڤیزا بە هاوڵاتیانی هەرێم.


هەروەك بڕیارە ئاسانكاری بكرێت بۆ بازرگانان و قوتابیان.


كونسوڵی چیك خوشحاڵی وڵاتەكەی بۆ كردنەوەی كردنەوەی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پراگ دەربڕی.


هەردوولا داكۆكییان لە هاوكاری و هەماهەنگی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری چیك لە هەموو بوارەكاندا كردەوە و دوایین پێشهاتەكانی پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی كوردستان .