به‌رپرسێكی یه‌كێتی ده‌ستگیر كرا

15/04/2019 - 15:36 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی
 

سەرچاوەیەكی ئەمنی لە كەركوك ئاشكرای دەكات، كە جێگرێكی بەرپرسی مەڵبەندی یەكێتی لەو پارێزگایە دەستگیركراوە .

 ماڵپەڕی"سۆمەریە نیوز"بڵاویكردۆته‌وه‌، هێزە ئەمنییەكان یەكێك لە جێگرەكانی بەرپرسی مەڵبەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیان لە پارێزگای كەركوك دەستگیر كرووە.

ئاشكرای كردووە، دەستگیركردنەكە بەپێی فەرمانی دەستگیركردنی دادگای لێكۆڵینەوەی شارۆچكەی داقوق-ی باشووری كەركوك بووە.

بە وتەی سەرچاوەكە، “فەرمانی دەستگیركردنەكە دوای ئەوە هاتووە، كە هاووڵاتییەكی عەرەب ، له‌سه‌ر ئه‌و به‌رپرسه‌ی یەكێتی تۆمار كردووە و تۆمەتباری كردووە بە ڕووخانی خانووەكەی پێش ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی 2017، كە لەو كاتەدا ناوبراو جێگری بەرپرسی مەڵبەند بووە”.