قەڵادزێ ... تەرمی هاوڵاتییەك دەدۆزرێتەوە و ئۆتۆمبێلەكەشی سوتێندراوە

15/04/2019 - 16:39 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


پۆلیسی راپەرین ئماژە بۆئەوە دەكات بەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە تەرمی هاوڵاتیەك بەناوی ( س . ع . ئـ ) لەدایك بووی ساڵی 1969 پیشەی كاسب، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەكی خانەقا گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ كە شوێنەواری چەقۆ بە جەستەیەوە هەیە.

لەراگەیەنراوێكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە ئەوەش هاتووە"بە وتەی كەسوكاری كوژراوەكە لە دوێنی یەك شەممەوە لە ماڵەكەی چۆتە دەرەوە و نەگەڕاوەتەوە و دواتر هێزە ئەمنیەكان لە لایەن كەسوكاری ئاگادار دەكرێنەوە و دەستبەجێ لێكۆڵینەوە دەست پێدەكات، پاش بەدەستهێنانی زانیاری ورد دەستبەجێ هێزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر و بنكەی پۆلیسی فریاكەوتن و بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین تەرمەكەیان دۆزیەوە.

پاش كوشتنی تاوانلێكراو ئۆتۆمبێلەكەیان بردۆتە نزیك گوندی (گردەسپیان) بە دوری نزیكە 15 كم لە شوێنی ڕووداو لە لایەن هێزەكانی پۆلیس و ئاسایش بە سوتاوی دۆزراوەتەوە.

دوای ڕووداوەكە دەستبەجێ تیمی لێكۆڵینەوەی تاوانی پشدەر بە وردی پشكنینی بۆ تەرمی تاوانلێكراو و شوێنی ڕووداوەكە كردووە، تەرمەكەشی بەڕێكرا بۆ سلێمانی.
أ.س