حكومەت ڕۆژێكی لەم هەفتەیەدا كردە پشوو

15/04/2019 - 16:57 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، رۆژی چوار شەممە 2019/4/17 لە سەرجەم دام ودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبێتە پشووی فەرمی

 

لەراگەیاندراوێكدا سەفین دزەیی وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی جەژنی چارشەمبا سوور ڕایگەیاندوە" گەرمترین پیرۆزبایی لە خوشك وبرایانی كوردی ئێزیدی دەكەین ، بەو هیوایەی ئەو جەژنە ببێتە مایەی پتەوتركردنی یەكڕیزی وتەبایی گەلەكەمان."


وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەشكردووە، بەم بۆنەیەشەوە رایدەگەیەنین، رۆژی چوار شەممە 2019/4/17 لە سەرجەم دام ودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبێتە پشووی فەرمی .


أ.س