بارانی به‌ لێزمه‌ ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌

15/04/2019 - 17:07 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

ده‌زگای کەشناسی کوردستان پێشبینی كه‌ش و هه‌وای بۆ رۆژانی داهاتوو راگه‌یه‌اند.

پێشبینی: لەئەنجامی بەردەوامی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریایی ناوەراست لەبەرەبەیانی سبەینێ ١٦/٤/٢٠١٩ سێشەمەوە ھەرێمی کوردستان دەکەوێتەوە ژێر کاریگەری شەپۆلێکی باران بارینی بەلێزمە و ھەورە تریشقەوە لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەکانی گەرمی و دابارینی بەفر لەناوچەشاخاوییە سنورییەکاندا ، یەکەم قۆناغی بەھێزی کاریگەری شەپۆلە لەئێوارەی رۆژی سێشەم دەست پێدەکات تا پێش نیوەرۆی رۆژی چوارشەم ١٧/٤/٢٠١٩ دەخایەنێت دواتر بەشێوەیەکی پچر پچر چەند قۆناغێکی دیکەی لەرۆژانی دواتردا ناوچەکانمان دەگرێتەوە کە کاریگەری لاوازتر دەبێت و تا رێکەوتی ٢٤/٤/٢٠١٩ کاریگەری پچر پچری دەبێت کە ھەندێک کات بەشێوەی کاتی ئەگەری باران بارین و ھەورە تریشقە ھەیە لەناوچە جیاجیاکاندا ، لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەکانی گەرمی بەرێژەیەکی بەرچاو لەتەواوی ناوچەکاندا .

قۆناغ و کاریگەری سەرەتایی شەپۆلەکە لەسەر ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان:

(١)- کاریگەری بەھێزی شەپۆلەکە سەرەتا لەکاتەکانی ئێوارەی سێشەم ناوچەکانی سنوری پارێزگای دھۆک دەگرێتەوە تا بەرەبەیانی رۆژی چوارشەمە لە سنوری پارێزگای دھۆک و دەوروبەری ناوچە شاخاوییەکانی ئەگەری ھەورە تریشقە و دابارینی بەلێزمەی تەرزە و باران ھەیە لەکاتەجیاجیاکاندا ھۆکار دەبێت بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو و دروستبوونی لافاو لەناوچە و نزماییەکانی پارێزگادا ، دواتر کاریگەریەکانی بەشێوەیەکی مامناوەند و پچر پچر بەردەوامی دەبێت لەکاتەکانی دواتر و رۆژانی داھاتوودا .

(٢)- کاریگەری نیمچە بەھێزی شەپۆلەکە لەکاتەکانی نیوەی شەوی سێشەمە لەسەر چوارشەمە تا پێش نیوەرۆی رۆژی چوارشەمە ناوچەکانی سنوری پارێزگای ھەولێر و دواتر سنوری ئیدارەی راپەرین و ناوچەشاخاوییەکانی ھەردوو سنورەکە دەگرێتەوە ئەگەری ھەورە تریشقە و بارینی بەلێزمەی پچر پچری تەرزە و باران ھەیە لەکاتە جیاجیاکاندا کە ھەندێک کات دەبێتە ھۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لەناوچە و نزماییەکانی سنورەکەدا ، ئەم قۆناغە تا پێش نیوەرۆی رۆژی چوارشەم دەخایەنێت دواتر بەشێوەیەکی مامناوەند و پچر پچر لەکاتەکانی دواتر و رۆژانی داھاتوودا بەردەوامی دەبێت .

(٣)- کاریگەری مامناوەند بۆ لاوازی شەپۆلەکە لەئێوارەی رۆژی سێشەمەوە ناوچەکانی سنوری پارێزگای کەرکوک سلێمانی دەگرێتەوە بەشێوەیەکی پچر پچر ئەگەری باران بارینی کەم بۆ مامناوەند ھەیە تاکاتەکانی پێش نیوەرۆی رۆژی چوارشەم کاریگەرییەکانی بەم شێوەیە بەردەوام دەبێت ،لەکاتەکانی دواتر بەلاوازی و زیاتر کەش ئاسایی دەبێت ھەندێک کات ئەگەری نمە باران ھەیە ، وە لەرۆژانی داھاتوودا ئەگەری باران بارین و ھەورە تریشقە ھەیە بەشێوەی پچر پچر و کاتی تب/- لەناوچەکان و ناوچەشاخاوییەکانی باکور و رۆژھەڵاتی پارێزگای سلێمانی ئاستی دابارین زیاتر دەبێت .

(٤)- کاریگەری لاوازی شەپۆلەکە لەکاتەکانی بەرەبەیانی رۆژی چوارشەمە ناوچەکانی سنوری پارێزگای ھەڵەبجە و سنوری ئیدارەی گەرمیان دەگرێتەوە ، بەشێوەیەکی لاواز و پچر پچر تاکاتەکانی دوانیوەرۆی ھەمان رۆژ ئەگەری باران بارین و ھەندێک کات ھەورە تریشقە ھەیە لەکاتەجیاجیاکاندا بەتایبەت لەسنوری پارێزگای ھەڵەبجە و ناوچەکانی سنوری باکوری ئیدارەی گەرمیان دابارینەکان بەلێزمە و کورت خایەن دەبێت ، بەشێوەیەکی گشتی بکاریگەری لەسەر ناوچەکانی دیکەی ئیدارەی گەرمیان لاواز دەبێت ھەندێک کات ئەگەری نمە باران ھەیە ھەندێک ناوچەش کەش ئاسایی دەبێت زیاتر ، لەکاتەکانی دواتردا کەش ئاسایی دەبێت لەتەواوی ناوچەکانی ھەردوو سنورەکە و لەرۆژانی داھاتوودا ئەگەری باران بارین و ھەورە تریشقە ھەیە بەشێوەی پچر پچر و کاتی .

تێبینی: تابەرەو باکور و باکوری رۆژھەڵاتی ھەرێمەوە برۆین کاریگەری ومانەوەی شەپۆلەکە زیاتر و کاتی زیاتر دەخایەنێت بەپێچەوانەشەوە تابەرەو باشور و باشوری رۆژئاوا و رۆژھەڵاتەوە برۆین کاریگەری لاوازتر و مانەوەی شەپۆلەکە کاتی کەمتر دەخایەنێت ، ھۆکاری ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی ئەم شەپۆلە لەسەرچاوەی دەریایی ناوەراستەوە بەئاراستەی باکوری رۆژھەڵاتەوە زیاتر ھەنگاو دەنێت .