وه‌زاره‌تی نه‌وت پاڵاوگه‌یه‌ك له‌كه‌ركوك داده‌مه‌زرێنێت

16/04/2019 - 15:10 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

له‌ راگه‌یاندراوێكدا وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشكرای ده‌كات  پاڵاوگه‌یه‌ك له‌شاری كه‌ركوك داده‌نێن ، كه‌ رۆژانه‌ توانایی پاڵاوتنی 150 هەزار بەرمیل نەوتی هه‌بێت .

له‌راگه‌یاندراوێكدا سامر غەزبان، وەزیری نەوتی عێراق ئاشكرای كردوه‌،  وەزارەتی نه‌وت بریاری داوه‌  پاڵاوگەیەك لە پارێزگای كەركوك دابمەزرێنێت كە توانای پاڵاوتنی 150 هەزار بەرمیل نەوتی هەبێ لە رۆژێكدا، وه‌  پاڵاوگەكە پاڵاوگەیەكی وەبەرهێنانە، لە كۆتایی دروستكردنیدایە و بە نوێترین تایبەتمەندی جیهانی دروست دەكرێت.

جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ درووست كردنی ئه‌م پاڵاوگه‌یه‌ له‌ كاتێكدایه‌  دوێنێ دووشەممە شاندێكی باڵای حكومەتی ناوەندی عێراق، بۆ لێكۆڵینەوە و چارەسەركردنی كێشەكانی كەركوك سەردانی ئەو پارێزگایەیان كرد كە وەزیری نەوتی عێراق یەكێك بوو لە ئەندامانی شاندەكەی حكومەتی فیدراڵی.