وەزارەتی دارایی و ئابووری روونكردنەوەیەكی لەبارەی مووچەی فەرمانبەران بڵاوكردەوە

SHKO 19/04/2019 - 17:44 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی وەزارتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان روونكردنەوەیەكی لەبارەی لێدوانێكی د. ڕێبوار كەریم پەرلەمانتاری عێراق بۆ رادیۆی دەنگی ئەمریكا بڵاوكردەوە، كە

لە روونكردنەوەكەدا هاتووە كە ئەمڕۆ هەینی لە چاوپێكەوتنێكدا لە بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا، د.ڕێبوار كەریم پەرلەمانتاری عێراق ڕایگەیاندبوو حكومەتی هەرێم پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان كە لە بەغداوە هاتووە، بۆ شتی تر خەرج كردووە، بەپێی زانیارییەكانمان داویانە بە پارەی وەبەرهێنەران، وەك وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان دەمانەوێت ئەم چەند خاڵە بخەینە بەرچاوی ئەو پەرلەمانتارە بەڕێزە و هاووڵاتیانی كوردستان كە ئەو پارەیە لەچیدا خەرج كراوە.


یەكەم- حكومەتی ھەرێم مانگانە لە پێنجی مانگەوە مووچەی دابەش كردووە و ئەم مانگە ئەو رۆژە كەوتە ھەینییەوە و دوو رۆژ دواكەوت.


دووەم- حكومەتی بەغدا بۆ مانگی ١ +٢ /٢٠١٩ بڕی ٣١٧ ملیار دیناری ناردووە بۆ ھەرێم و بەوەش مووچەی مانگی ١٠ + ١١ /٢٠١٨ی پێ دراوە بە سیستەمی پاشەكەوت.


سێیەم- لە مانگی ٣دا بڕی ٤٥٣ ملیار دینار ھات كە مووچەی مانگی ١٢/٢٠١٨ی پێ درا و بێ پاشەكەوت، كە مووچەی بێ پاشەكەوت پێویستی بە ٨٨١ ملیار دینارە مانگانە و بری ٢٠٠ ملیار دینار بۆ تەواوكاری مانگی ١+ ٢ ھاتووە كە بۆ مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و دەرمالە و فەرقی مووچەی موچەخۆران بەكارھاتووە و بە ھیچ شێوەیەك بۆ ھیچ بابەتێكی تر بە كار نەھاتووە.


وەزارەتەكە دووپاتی كردووەتەوە كە تەواوی ئەو قسە و ھەواڵە ناڕاستانە رەت دەكەنەوە و ھیچ بنەمایەكی نیە. مانگانەش حكومەتی ھەرێم لە نێوان ٥ی مانگ تا ٢٥ی مانگ مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان دابەش دەكات و ئەم مانگەش ٢٣/٤ كۆتا رۆژی دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگەیە.