ڤیدیۆ... دوو تۆمەتباری دیكەی باندە مەترسیدارەكەی سلێمانی دەستگیركران

22/04/2019 - 10:11 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردن و دانپێدانانی دوو تۆمەتباری باندە مەترسیدارەكەی سلێمانی ڕاگەیاندو ئاماژەی بەوەشكرد: نزیكەی 40 تاوانیان لە سلێمانی ئەنجامداوە.



بەپێی گرتەیەكی ڤیدیۆی، ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند: توانیویانە دوو تۆمەتباری دیكە دەستگیربكەن كە بەشێكن لەو باندەی دەستیان هەبوە لە كوشتنی ( تاریقی بەقاڵ ) و (مەریوان دارا) و دزینی چەندین ئۆتۆمبێل و دەستدرێژیكردنە سەر ھاوڵاتیان.

 

ئەوەشی خستەڕوو: دەستگیركردنی ئەو كەسانە لە ئۆپراسیۆنێكدا بوە بە هاوكاری ھێزە عێراقییەكان لە شاری كەركوك لە نزیك دوبز و توانیویانە هەردو تۆمەتبار (رەعد محەمەد عبدالخچیر) ناسراو بە شێخ رەعد و ( شیڤان عەبدولرەزاق ) دەستگیربكەن.

 

 

 

 

س ب