هەولێر... خاوەن یەكەكانی پرۆژەیەكی نیشتەجێبوون گردبونەوە

23/04/2019 - 13:09 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

ئەمڕۆ سێ شەممە ژمارەیەك لە خاوەن یەكەكانی پرۆژەی نیشتەجێبوونی وەرین سیتی لە هەولێر گردبونەوەو داوای تەواوكردنی پرۆژەكانیان دەكەن.


پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە، ژمارەیەك لە خاوەن یەكەكانی پرۆژەی نیشتەجێبوونی وەرین سیتی لە بەردەم بینای ئەنجومەنی وەزیران گردبونەوەو داوا دەكەن بە زووترین كات پرۆژەكانیان تەواو بكرێت.


یەكێك لەو هاوڵاتیانەی بەشداری گردبونەوەكەی كرد، ڕایگەیاند: بڕیار بووە ئەو پرۆژەیە لە ماوەی دوو ساڵدا تەواو بكرێت، بەڵام ئەوە ماوەی نۆ ساڵە پرۆژەكە تەواو نەكراوە.


 

 

س ب