هەڵەبجە... لەڕوداوێكی هاتوچۆدا دوو مامۆستاو 20 قوتابی برینداربوون

24/04/2019 - 22:01 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

ئەم شەو و لەكاتی گەڕانەوەیان پاسێكی گەشتی مامۆستایان و قوتابیانی ئامادەیی شەهیدانی كیمیابارانی هەڵەبجە تووشی رووداوێكی هاتوچۆ بوو، بەهۆیەوە دوو مامۆستا و 20 قوتابی بریندار بوون.


پەیامنێرمان حەیدەر حەمە ساڵح لە پارێزگای هەڵەبجەوە پێی ڕاگەیاندین، ئەمشەو بەرواری 24-4-2019، لەئەنجامی رووداوێكی هاتوچۆ لەسەر رێگای هەورامان پاسێكی گەشتی مامۆستایان و قوتابیانی ئامادەیی شەهیدانی كیمیابارانی هەڵەبجە تووشی رووداوێكی هاتوچۆ بوو، بەهۆیەوە دوو مامۆستا و 20 قوتابی بریندار بوون.


ئاماژەی بەوەشكرد: بەگوێرەی زانیاریەكان قوتابیەكان چارەسەریان بۆكراوە و رەوانەی ماڵەوە كراون، بەڵام دوان لەمامۆستایان شكاویان هەیە و لەئێستاشدا چارەسەریان بۆدەكرێت.

 

 

س ب