سه‌باره‌ت به‌ده‌ستگیر كردنی چه‌ند ئه‌ندامێكی نه‌وه‌ی نوێ ئاسایش رونكردنه‌وه‌ ده‌دات

01/05/2019 - 16:35 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی
دوای نیوەرۆی ئەمرۆ هێزێكی ئاسایش لەشاری سلێمانی هەڵیان كوتایە سەر ئۆفیسی سەرەكی سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و چەند ئەندامێكی ئەو حزبەیان دەستگیر كرد ، لەم باریەوە ئاسایش رونكردنەوە دەدات .

 لە رونكردنەوەیەكدا  ئاسایشی سلێمانی  رایدەگەینێت ، بە بریاری بەڕێز دادوەری لێكۆڵینەوە، دەزگای ئاسایشی ھەرێمی كوردستان لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونی وردی دەستپێكرد، بۆ تاوانێكی رێكخراو كە لەلایەن جەند كەسێكەوە ئەنجام دراوە.
ئەوەشی ئاشكرا كردوە، لەو چوار چێوەیەدا و پاش كۆكردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی ورد، جەند كەسێك لەو تۆمەتبارانەی لە ئۆفیسی سەرەكی سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە سلێمانی حەشار درابوون، بە چاودێریی دادوەری لێكۆڵینەوە ھێزەكانمان دەستگیریانكردن، ئەم رێوشوێنەش لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی بڕیاری دادگادا بووە بۆ پاراستنی سەروەری یاسا.