كه‌شناسی هه‌رێم هۆشداری ده‌دات

02/05/2019 - 13:37 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

لە راگەیاندراوێكدا بەرێوبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزانی هەرێمی كوردستان هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان و رایدەگەینێت، ئەمڕۆ پێنج شەمە ئاسمان نیمەچە هەور دەبێت و لە درەنگانێكی سبەی شەوەوە بارانبارین دەستپێدەكاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئاشكرای كردوە، كەشوهەوا لەناوچەكانی هەرێم ئاسمان نیچمە هەور دەبێت و رۆژی هەینی لەكاتەكانی شەودا ناوچەكانی هەرێم دەكەوێتە ژێر كاریگەری شەپۆلێكی بارانبارینی كاریگەر كە لەدەریای سورو توركیاوە سەرچاوەی گرتوەو لەتەواوی ناوچەكانی هەرێم باران دەبارێت و لەهەندێك شوێنێش رێژەی بارانبارینەكە زیاتر دەبێت و پلەكانی گەرما نزمدەبێتەوەو درەنگاكانێكی رۆژی شەمەش كاریگەری شەپۆلەكە كۆتایی دێت.