ھەورەتریشقە ناوچەجیاجیاکان دەگرێتەوە .. كه‌شوهه‌وای یه‌كه‌م رۆژ و رۆژانی دواتری مانگی ره‌مه‌زان

05/05/2019 - 15:25 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ ده‌زگای کەشناسی کوردستان پێشبینی كه‌ش و هه‌وای بۆ یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز و رۆژانی دواتری راگه‌یه‌اند .

پێشبینی: کەشی سبەینێ دووشەمە ٦/٥/٢٠١٩ بەگشتی ئاسمانی ھەرێم لەنێوان پەڵەھەور و ساماڵدا دەبێت و پلەکانی گەرمی کەمێک لەئاستی ئەمرۆ بەرزتر دەبێتەوە وەلەناوچەسنوری و شاخاوییەکانی پارێزگای دھۆک ئەگەری نمە باران لەکاتەکانی دوانیوەرۆ بۆ ئێوارە کراوە دەبێت .

هه‌روه‌ها لەدوانیوەرۆی رۆژی پێنجشەمەوە٩/٥/٢٠١٩ ھەرێمی کوردستان دەکەوێتەوە ژێر کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەکی دەریایی سوورەوە شەپۆلێکی باران بارین و ھەورەتریشقە ناوچەجیاجیاکان دەگرێتەوە کاریگەری تا ئێوارەی رۆژی ھەینی ١٠/٥/٢٠١٩ دەبێت .