دارایی خشته‌ی موچه‌ی ڕاگه‌یاند

05/05/2019 - 17:21 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

له‌سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌وه‌ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی مانگی 2ی ئه‌مساڵی ده‌ستپێده‌كات تاوه‌كو یه‌كشه‌ممه‌ی‌ داهاتوو به‌رده‌وامده‌بێت و موچه‌ی‌ چوار وه‌زاره‌تیش دابه‌شده‌كرێت.


به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و زانیاریانه‌ی‌ له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ وه‌زاره‌تی‌ داراییه‌وه‌ ده‌ست كوردیوو كه‌وتووه‌، دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ دوو، له‌سبه‌ینێ‌ 6ی‌ 5ی‌ 2019وه‌ ده‌ستپێده‌كات و لیواكان و دیوانی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ موچه‌یان پێده‌درێت.


به‌وته‌ی‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی، ڕۆژی‌ سێشه‌ممه‌ی‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش 7ی‌ 5ی‌ 2019 موچه‌ی‌ یه‌كه‌كانی‌ 70و 80ی‌ پێشمه‌رگه‌ دابه‌شده‌كرێت.

 

هه‌مان ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی زانیاری‌ زیاتری‌ ئاشكراكردو وتی‌:"ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌ موچه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌و ڕۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌ی‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش وه‌زاره‌تی‌ دارایی موچه‌ی پێده‌درێت".

 

سه‌رچاوه‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی حكومه‌تی‌ هه‌رێم ئه‌وه‌شی‌ وت:"له‌هه‌فته‌ی‌ داهاتودا ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ 12ی‌ 5ی‌ 2019 موچه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ دابه‌شده‌كرێت".